وەرزی پاییز و نزمبوونەوەی پلەی گەرما دەستپێدەكات

 

قۆناغێکی نوێ لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: سبەینێ‌ لەڕووی كەشناسییەوە دەچینە ناو وەرزی پاییزەوە، بەڵام لەڕووی فەلەكییەوە هێشتا 21 ڕۆژی ماوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە 1/9/2025 لەڕووانگەی کەشناسیەوە بە یەکەم رۆژی پاییز دائەنرێت، بەڵام لەڕووانگە فەلەکییەوە 21 ڕۆژمان هاوین ماوە، کە لەوکاتەوە بەفەرمی هەست بە گۆرانکاری تەواو ئەکرێت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و وەرزی پاییز دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاند، بەگشتی لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما تا رادەیەک جێگیرئەبن و لە پێنج شەممەوە 4/9/2025 کۆتایی ئەم هەفتەیە بەدواوە قۆناغێکی نوێ لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکان ئەم نزمبوونەوەیە زیاتر ئەبێت.

وتیشی، “بەگشتی ئەم قۆناغەی ئێستای گەرما تێئەپەرێنین، بەڵام بەو مانایە نایەت کە کەش فێنک ببێت بەڵام لەچاو و ئێستا و رۆژانی رابردوو باشتر ئەبێت “.

بەپێی پێشبینی ئەو شارەزا كەشناسییە، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە رۆژی پێنج شەممە بەدواوە 4/9/2025 بەم شێوەیە ئەبێت:
سلێمانی 38 بۆ 40 پلە
ھەولێر 40 بۆ 41 پلە
دھۆک 39 بۆ 40 پلە
ھەڵەبجە 39 بۆ 40 پلە
کەرکوک 41 بۆ 42 پلە
ئیدارەی گەرمیان 43 بۆ 44 پلە
ئیدارەی راپەرین 40 بۆ 41 پلە
ئیدارەی سۆران 39 بۆ 40 پلە
ئیدارەی زاخۆ 40 بۆ 41 پلە

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە