پارێزگای هەولێر ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە ئەمرۆ لە تیروپشکدا زەوییان پی درا، و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت”دڵخۆشین بەوەی فەرمانبەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی پارچە زەوی”.
لێرەوە ناوی هەڵبژێردراوان بخوێنەرەوە
ئەمرۆ یەک شەممە، 31ـی ئابی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەوە دڵخۆشین لە لایەک فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای هەولێر یەکێک لە شایستەکانی خۆیان وەردەگرن، جاری دووەم دڵخۆشین بەوەی فەرمانبەرانی خۆشەویستی دەڤەرێکی گرنگی پارێزگاکەمان و هەرێمی کوردستان لە سنووری قەزایی مەخموور و ناحییەکانی قەراج و دیبەگەیە، لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی پارچە زەوی .
ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە زەوی وەردەگرن، و ئەمڕۆش 2 هەزار و 468 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی “مەخموور، قەراج، دیبەگە ” دابەشکرا.
هەروەها دەستخۆشی لە سەرجەم فەرمانبەرانی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان و بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان و تیمەکانیان کرد، کە بەماوەیەکی کەم ئەرک و کارەکانیان لە ڕایککردنی کاروبارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران جێبەجێکردووە.
جێگەی باسە، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسهر فەرمانبەرانی ههرێمی كوردستان دەرکرد، لەوماوەیەشدا بەچەند قۆناغێک، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سلێمانی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، تاكو سهرجهم فهرمانبهران زهوی وهردهگرن.
