وەزارەتی كارەبا ڕاگەیەنراوێك سەبارەت بە كارەبای نیشتمانی بڵاودەكاتەوە

 

وەزارەتی کارەبا تاقیکردنەوەی فشار ئەنجام دەدات لەهەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک و دەشڵێت: ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە هەیە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەهەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک. ئەم تاقیکردنەوەیە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە، کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوە بۆ هەر پارێزگایەک، کە تییایدا هاووڵاتیان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.

وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە لە “ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە” و دەشڵێت: ئەم تاقیکردنەوەیە لە پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات لە بەرواری 1 و 2 ی ئەیلول.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە