ڤاكیسنی دژی زەهایمەر خرایەبەردەست

لە ئەڵمانیا ڤاكسینی دژنی نەخۆشی زەهایمەر “بیرچوونەوە” خرایە كار و لە لایەن كۆمسیۆنی ئەوروپاوە پەسەند كراوە.

دەرمانی Lecanemab کە ناوە بازرگانییەکەی بریتییە لە Leqembi، بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر “بیرچوونەوە” لە قۆناغی سەرەتاییدا لە مانگی نیسانی رابردوەوە لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەوروپاوە پەسەندکراوە، بەمەش دەبێتە یەکەم دەرمانی لەمجۆرە لە یەکێتی ئەوروپا کە ڕاستەوخۆ ببێتە چارەسەرێکی مامناوەندی بۆ ئەلزەهایمەر.

ئەو دەرمانە رێگری لە زیادبوونی نەخۆشییەکە دەکات و خاوی دەکاتەوە، بەڵام ناتوانێت ببێتە چارەسەرێکی بنەڕەتی.

لە هەفتەی داهاتوودا لە ئەڵمانیا دەرمانەکە بە رەچەتەی پزیشک و لەژێر چاوەدێرییەکی چڕدا لە شێوەی فاکسین لە نەخۆشەکان دەدرێت.

دابینکردنی ئەو دەرمانە بۆ ساڵێکی نەخۆش لە ئەمریکا بایی ٢٦٥٠٠ دۆلارە بەڵام لە ئەڵمانیا بۆ ساڵێک نزیکەی ٢٥ هەزار یۆرۆی تێدەچێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە