وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین تیکتۆک قەدەغە بکەین و دەشڵێت: لەبەر ڕازی كردنی خودا ماڵپەڕە نەشیاوەكانم قەدەغە كرد.
د. هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، ناتوانین تیکتۆک قەدەغە بکەین، چونکە ئامێر و تەکنەلۆژیای ئێمە تەنیا ماڵپەڕ قەدەغە دەکات، نەک بەرنامەکانی سۆشیال میدیا.
سەبارەت بە بلۆککردنی ماڵپەڕە نەشیاوەکان، هیام یاسری، دەڵێت: بۆ ڕازیکردنی خودا ئەو بڕیارەم دا.
