spot_imgspot_img

ئاسمان ساماڵ و پلەکانی گەرما جێگیرن

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە و پلەکانی گەرما جێگیرن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

دەشڵێت: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بەرزبوونی تۆزیکی سووک هەیە بە هۆی چالاک بوونی خێرایی با.

باسی لەوەشكردووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

سۆران: 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە