پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ کەشی سبەینێ بڵاوکردەوە و دەڵێت”پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمرۆ یەک دوو پلە بەرز دەبێتەوە”.

کەشناسى هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچەدا و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە 44 پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە 34 پلە دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە