spot_imgspot_img

قوباد تاڵەبانی:نابێت مووچە چەكی سزادان بێت

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەمیانی بەشداریکردن لە كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی لەسەر کێشەانی بەغدا و هەرێم زانیاری ئاشکراکرد و دەڵێت”حكومەتی عیراق، حكومەتێكی فیدراڵیە و كوردیش هاوبەشێكی راستەقینەیە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەمیانی بەشداریکردنی لە دووەم ڕۆژی كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی، لە پانێڵێکدا ڕایگەیاند، ئێمەی کورد لە عێراقدا چوارچێوەیەكی دەستووریی بۆ مافەكانمان هەیە، بەڵام كێشە لەبەردەم مافەكانمان ماوە و هێشتا كورد تەواوی مافە دەستورییەكانی لە عێراق وەرنەگرتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی عێراق، حكومەتێكی فیدراڵیە و كوردیش هاوبەشێكی راستەقینەیە، ئەو گرفت و لێکتێنەگەیشتنانەی هەیە دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور و بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، ئێمە دەبێت کێشەکانمان لەگەڵ عێراق چارەسەر بکەین.

قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، ناوەندی چارەسەری گرفت و کێشەکانی ئێمە لە هەرێمی کوردستان عێراقە، كێشەی كورد لە وڵاتانی دیکە چارەسەر ناكرێت، تەناانەت كێشەی خودی ئەو وڵاتانەش چارەسەر ناكرێت، ئێمە وەک باشووری کوردستان دەبێت داخوازی و چارەسەری گرفتەکانمان لە بەغداوە بێت، هەر پارچەیەكی كوردستان تایبەتمەندی و داواكاری جیاوازییان هەیە.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەبارەی هەوڵەکان بۆ چارەسەری گرفتی مووچە و گەیشتن بە ڕیککەوتنی کۆتایی رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیى کوردستان و سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نزیكیان كردوینەتەوە، كورد نوێنەرایەتی دۆزێكی رەوا دەكات و نابێت مووچە چەكی سزادان بێت، هاوکات پرسى کورد تەنها دابینکردنى مووچە نییە، ئێمە داواکاری رەوای خۆمان هەیە و بۆ جیهانمان سەلماندووە کورد داواى چارەسەرى کێشەکان دەکات.

لە ئێستادا پرۆسەیەکی گرنگ بەڕیوەیە، و لە رابردوودا دۆسییەى کورد وەک هەڕەشەیەک سەیرکراوە، بەڵام هەموو تێگەیشتن کە کورد هیچ کات هەڕەشە نەبووە، و ئێمە پشتیوانی پڕۆسەی چارەسەری لە توركیا دەکەین و دەبێت کورد لە داهاتووى سووریاشدا بەشێکى سەرەکى بێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە