هاتووچۆی سلێمانی لەسەر پێبژاردنی سزای هاتووچۆ لەسەر شەقامەکان بۆ جۆرە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوە و دەڵێت”خێراییەکان بۆ شۆفێران جیاوازە بەتایبەت بارهەڵگرەکان”.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلیمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو ڕێکارانەی لەئێستادا جێبەجێ دەکرێت لەدیارکردنی سزایی تیژڕەوی، ئوتومبیلەکان پۆلێن کراون بۆ گروپی ئوتومبیلی گەورەو بچوک وەهەر گروپێک لەو ئوتومبیلانەی خێراییەکی بۆدیاریکراوە پێویستە بەپێی ئەوخێراییە ئوتومبیلەکەی لێبخوڕێت بەپێچەوانەوە توشی سزادەبێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەگەر خێرای ڕێگە پێدراو لەشەقامەکەدا 100 کیلۆ مەتربێت لەکات ژمێرێکدا ئەوا بۆ ئوتومبیلی گەورە ئەوخێراییە دەبێتە 80 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، و ئەگەر 80 کیلۆمەتربێت لەکات ژمێرێکدا ئەوا خێرای ڕێگە پێدراو دەبێت بە 60 کیلۆمەتر لەکات ژمێرێکدا.
هاوکات هاتووچۆی سلێمانی هاوپێچی چەند وێنەیەکی کردووە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر و پۆلێنی ئۆتۆمبێلەکانی کردووە بەم شێوەیە:


