بەھۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵیی، ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و بووەتە ھۆی بەدیارکەوتنی بەشێک لەو ئاسەوارانەی کە چەندین ساڵە ژێر ئاوکەوتوون.
چەند ڕۆژێکە بەھۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ، گۆڕی ھاووڵاتیيەکی ئێزدی بە ناوی جەبور بەکۆ عەلی لەسەر رووباری دیجلە لە نزیک کۆمەڵگەی خانکێ سەر بە قەزای سێمێل، لە پارێزگای دھۆک دەرکەوتووە، بەپێی نووسینی سەر کێڵی گۆڕەکە، هاووڵاتییەکە لە ١٦ی ٩ی ١٩٦١ کۆچی دوایی کردووە و ئەوکات تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە.
لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوو دا، ئەمە سێیەمجارە ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ بەم شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، ساڵی ٢٠١٧، ساڵی ٢٠٢٣ و ئەمساڵ، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە مانگی تەممووزی ئەم ساڵ بەھۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ، قوتابخانەیەک لە شارەدێی خانکێ لە نێو ڕووباری دیجلە دەرکەوت کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵ دەگەڕێتەوە.
لە ٢٥ی مانگی یەکی ١٩٨١ دەستکرا بە بونیادنانی بەشە سەرەکییەکانی پڕۆژەی بەنداوی موسڵ، لە ٢٤ی مانگی تەمووزی ١٩٨٦ بەنداوەکە بەگەڕخرا.



