spot_imgspot_img

دارایی عێراق بڕیاری دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی دا

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری پێشووی بۆ ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچە و هەژماری خزمەت و خوێندن هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دەستپێكردنەوە بە پێدانی ئەو مافە یاساییانە بە فەرمانبەران درا.

وەزارەتی دارایی عێراق لە گشتاندنێكدا، كە ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، داوای لێكردوون دەست بكەنەوە بە دەركردنی فەرمانی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و هەژماركردنی بڕوانامەی خوێندنی ئەو كەسانەی لەكاتی وەزیفەدا بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.

وەزارەتی دارایی بڕیاریشی داوە، كە خزمەت بۆ فەرمانبەران هەژمار بكرێت بەپێیی ڕێنماییە بەركارەكان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بە لیستێك وردەكاری ئەو ڕێكارانەی بۆ پێدانەوەی ئەو مافانە بە فەرمانبەران دەگیرێتە بەر ئاڕاستەی وەزارەتەكە بكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سەرەتای ئەمساڵدا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێرا قبە گشتاندنێك سەرججەم ئەو مافانەی فەرمانبەرانی ڕاگرت تا ئەو كاتەی خشتەكانی بودجە دەدرێنە پەرلەمان، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی خشتەكانی بودجەوە دەنگی ناڕەزایی پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی لێكەوتەوە و بەوهۆیەوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە فەرمانێك بۆ وەزارەتی دارایی جەختی لە دەستپێكردنەوەی ئەو مافانەی فەرمانبەران كردەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە