بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی ١٩.٦% و ئەم ڕێژەیەش نزیکە لە ڕێژەی ستانداردی شارەکان کە ٢٠٪ـە.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی سەبارەت بە ڕێژەی سەوزایی لە ناوەندی شاری سلێمانی وتی، “ڕێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی ١٩.٦%ـە و ئەم ڕێژەیەش نزیکە لە ڕێژەی ستانداردی شارەکان کە ٢٠٪ـە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شاری سلێمانی ٥١٠ باخچە هەیە و لەناویشیاندا حەوت پارکی گەورە هەیە.
وتیشی: لە ١٥ـی مانگی ئەیلوول دەستدەکەین بە پلانی پاییزە بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەناو شاری سلێمانی، هاوکات لە ڕێگەی ئەو پلانانەوە ئامانجمانە وەکو یەکەم پارێزگا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ڕێژەی ستاندارد بۆ سەوزایی تێپەڕێنین.
باسی لەوەشکرد، ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانییەوە زیاتر لە ٥٠٪ـی بیرەکان وشکیان کردووە.
