داهاتی نەوتی عێراق 7 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە، كۆی هەناردە و داهاتی نەوت بۆ مانگی تەمموز بڵاوكردەوە، كە 7 ملیار و ١٨٤ ملیۆن و ٤٤٩ هەزار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموزی ڕابردوو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: كۆی هەناردەی نەوت بۆ مانگی تەمموز، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ بریتبووە لە، بڕی ١٠٤ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار و ٧٨٨ بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی ڕابردوودا بریتی بووە لە 7 ملیار و 184 ملیۆن و ٤٤٩ هەزار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشداویە، زۆرینەی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بووە، کە بڕەکەی ١٠٤ ملیۆن و ٢٢٥ هەزار و ١٤٣ بەرمیل بووە، هاوکات، بڕی ٤٩٥ هەزار و ٦٤٥ بەرمیل نەوتیش لە کێڵگەی گەیارەوە هەناردە کراوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە