دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ، لە بەرانبەر نەگەڕانەوەی عومرەکانی هەرێم لە سعودییە، گەشتەکانی عومرە بە ڕێگای ئاسمانی دەستپێدەکەنەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان له 19ی ئاب، هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عومڕه‌ی بۆ وڵاتی سعوودیه ڕاگرت له بەرامبه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عومڕه‌كارانی كوردستان له سعوودیه و دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هۆی بریكاره‌كانی هێڵی ئاسمانی عیراقی.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم به ئاماده‌بوونی مامۆستا حیسامەدین یونس، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رپرسی به‌شه په‌یوه‌نداره‌كان و هۆبه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رنامه فرۆش كۆبووه‌یه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، له كۆبوونه‌كه‌وه‌دا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم جه‌ختی له‌سه‌ر مافی هاووڵاتییان و عومڕه كرده‌وه كه ده‌بێت به باشترین شێوه خزمه‌ت بكرێن و به ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند، كه نه‌دانی مافی عومره‌كار و دواكه‌وتنی گه‌شته‌كانیان به‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێلی سووره.
دەشڵێت< شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه له كۆبوونه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و كه‌م و كوڕییه‌كان و به كۆمپانیا به‌رنامه فرۆشه‌كانی ڕاگه‌یاند كه ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن به‌ڵێننامه پڕ بكه‌نه‌وه كه هه‌موو عومڕه‌كاران له كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگه‌رێننه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی ده‌بنه‌وه.
باس لەوەشکراوە، هه‌ر له كۆبوونه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رنامه فرۆش له هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان حەوت حه‌وت كۆمپانیایه ئاماده‌ییان نیشاندا و به‌ڵێننامه‌یان له دادنووس پڕكردنه‌وه كه ئه‌وان پابه‌ندی هه‌موو خاڵه‌كان ده‌بن و پابه‌ندی هه‌موو ڕێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ده‌بن.
شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هەرێم له كۆبوونه‌كه‌دا بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی به‌ڵێننامه‌كان هه‌ر ئه‌مرۆ گه‌شته‌كانی ئاسمانی بۆ عومڕه ده‌ستپێبكرێته‌وه و گه‌شته‌كان ئاسایی ببنه‌وه به‌و جۆره‌ی كه هه‌موو مافێكی عومڕه‌كارانیان گه‌ره‌نتی كردووه.
