20 کەسی دیکە لە غەززە کوژران

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، 20 کەس کوژران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی  باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە.

بە وتەی شایەتحاڵەکان لە ھێرشەکاندا، ژمارەیەک فەڵەستینی لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیییەکان، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە چەند ناوچەیەکی  باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.

ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئەنادۆڵیان ڕاگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، 20 فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە