شاندێکی باڵای ئەمریکی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی کاتی دیمەشق، ئەحمەد ئەلشەرع کۆبووەوە.
شاندێکی باڵای ئەمریکی سەردانی سووریای کرد، کە پێکهاتبوو لە سیناتۆر جین شاهین، ئەندامی باڵای لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و ئەندامی کۆنگرێس جۆ ویلسۆن، لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا تۆماس باراک.
لەم سەردانەدا، شاندەکە دوو کۆبوونەوەی جیایان ئەنجامدا، یەکەمیان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و دووەمیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا، کە تێیدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ڕێگاکانی پشتگیریکردن لە سەقامگیری و بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە دۆسیەی سووریا گرنگییەکی نێودەوڵەتیی زیاتری پێدەدرێت، لەگەڵ بانگەوازەکان بۆ کاراکردنی دیالۆگی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
