کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لەکاتەکانى شەودا، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ جگە لە ناوچەکانى گەرمیان کە بەجێگیرى دەمێنێتەوە.
دەشڵێت: سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەرۆ ئەگەری بەردەوامبوونى تۆز و خوڵ هەیە وە لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم تۆز و خۆڵ کە زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی.
