هاکان فیدان و فواد حسێن کۆبوونەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا تورکییەکەی کۆبوونەوە و پرسی نەوت و ئاو تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٥، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە و کاروباری دەرەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە شاری جددەی پایتەختی سعودیە کۆبووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا هەردولا باسیان لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرد و باسیان لە پرسە هاوبەشەکان کرد، بەتایبەتی نەوت و ئاو و بۆری نەوت.
هەروەها پرسی پەکەکە و کاردانەوەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کرا.
لای خۆیەوە وەزیری تورکیا ستایشی هاریکار و ئاڵوگۆڕی بازرگانانی تورکیای لە عێراق و بەشداریکردنیان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان کرد، و جەختی لەسەر خواستی ئەنقەرە بۆ فراوانکردنی هاوکارییە ئابووری و بازرگاناییەکان کردەوە.
هەروەها لە دیدارێکدا هەردوولا تاوتوێی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و تورکیایان کرد، لە بارەی پرسی ئاو و گرنگی ڕێکخستنی بەردانەوەی ئاو بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی ئاسایشی ئاوی هەردوو وڵات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە