لەسەر کێشەی زەوی و زار لە نێوان جوتیارانی کورد و عەرەبی هاوردە لە سنووری کەرکوک و دەوروبەری، كە بەهاری ئەمساڵ دەنگدانەوەی زۆری لە میدیاكان هەبوو، ددادگای دوبز سزای دوو جوتیاری كوردی دا لەكاتێكدا هێزە ئەمنییەكانی عێراق هێرشیان كردبووە سەر ئەو جوتیارانە.
لە 17ی شوباتی ئەمساڵدا لەو كاتەی جوتیارانی كورد لە گوندی شەناغە-ی سەر بە سەرگەران خەریكی كێڵانی زەوییەكانیان بوون و پەرلەمانی عێراقیش یاسای گێڕانەوەی موڵ و ماڵی بۆ خەڵكی كورد و توركمان لە ناوچە جێنناكۆكەكان پەسەند كردبوو، بەڵام ڕێگری لە جوتیارانی كورد كرا زەوییەكانیان بكێڵن و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە هێرش كرایە سەر جوتیاران، بەڵام لەبری سزادانی عەرەبی هاوردە و ئەو هێزانە، جوتیارانی كورد دران بە دادگا.
ئەمڕۆ دوو شەممە 25ی ئاب، دادگای قەزای دوبز لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە، بڕیاری سزادانی بۆ هەردوو جوتیار، (بەکر مستەفا و موحسین ئیسماعیل)ی دەرکردووە، کە خەڵکی گوندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان-ن.
سزاکە بریتییە لە زیندانیکردن بە شێوەی راگیراو (وقف التنفیژ)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دادگاکە جوتیارە کوردەکانی بە پێدانی قەرەبوو بەو جوتیارە عەرەبانە پابەند کردووە، کە سکاڵاکەیان تۆمار کردووە.
دیمەنی پەلاماردانی جوتیارانی كورد لە گوندی شەناغە لە 17ی شوباتی ئەمساڵ:

