دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥/٨/٢٠٢٥، پێشبینی بەردەوامبوونی خۆڵبارینی کرد لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە: کەشوهەوای سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە ڕۆژی پێشوو، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە کەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور دادەبەزێت و لە ناوچەی باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.”
ئاماژەی بەوەشداوە؛”کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، و ڕوونیکردەوە کە کەشوهەوای ڕۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.”
دەستەکە باسی لەوەشکردووە کە “بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی سێشەممە، لە بەسڕا و میسان ٤٨ پلە، لە کەربەلا، بەغدا، بابل، دیالە، سەلاحەدین و نەینەوا ٤٤ پلە، لە دهۆک و سلێمانی ٤٢ پلە و لە هەولێر ٤٣ پلە دەبێت.”
