spot_imgspot_img

داهاتی مانگانەی پارەدانی ئەلیکترۆنی 700 ملیار دیناری تێپەڕاند

پلانی حکومەتی عێراق بۆ فراوانکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەردەوامە و کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانیش دەڵێت داهاتی مانگانە گەیشتووەتە 720 ملیار دینار.

ئەمڕۆ دووشەممە، حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، ئەو پلانەی کە بۆ کۆتاییهێنان بە پارەدانی نەخت و پشت بەستن بە پارەدانی ئەلیکترۆنی دایانڕشتووە گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.

ئەوەشی خستەڕوو کە داهاتی مانگانەی فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکانیان گەیشتووەتە ترلیۆنێک و 100 ملیار دینار و لەوەش 720 ملیار دیناری پارەدانی ئەلیکترۆنی بووە.

حکومەتی عێراق پارەدانی لە زۆربەی فەرمانگەکان کردووە بە ئەلیکترۆنی و لە کاتی ڕاییکردنی مامەڵە فەرمییەکانی هاووڵاتییاندا پارەی نەخت وەرناگیرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە