عێراق بۆ دۆلار بڕیارێك دژی هەرێم دەردەكات

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران ئاشکرای کرد، حکومەتی فیدراڵ بە بیانووی جۆراوجۆر، گرفت بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان دروست دەکات و وتیشی: ئێستا حەواڵەی دۆلاریان زۆر کەمکردۆتەوە و ئەگەری هەیە ڕایگرێت، بەمەش بازرگانەکان ناچار دەبن لە بازاڕ دۆلار بە 7% لەسەرووی بەهای دیاریکراوی بانکی ناوەندی عێراق بکڕنەوە.

ڕەسول حاجی عومەر، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران، بە کوردستان24ی وت: پێشووتر بانکی ناوەندی عێراق هەفتەی جارێک دۆلاری حەواڵەی هەولێر دەکرد، بەڵام ئەمە سێ هەفتەیە هیچ حەواڵەیەکی نەکردووە، ئەمەش بووەتە گرفت لەبەردەم کاری بازرگانی و بازرگانان بۆ بە دەستخستنی دۆلاری ئەمەریکی.

وتیشی: ئەگەر هەیە، بانکی ناوەندی بە یەکجاری حەواڵەی دۆلاری ئەمریکی بۆ هەرێمی کوردستان ڕابگرێت، ئەمەش دەبێت کێشەیەکی گەورە بۆ کاری بازرگانی و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان، چونکە بازرگانەکانی ناچارن لە بازاڕ دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 7% لەو نرخەی بانکی ناوەندی دایناوە، دۆلار بە دەست بخەن، ئەمەش وا دەکات، بازرگانەکان ناچار بن زیادی بەهای دۆلار بخەنە نرخی کاڵاکان و بەگشتیی نرخ بەرز دەبێتەوە.

ڕەسول حاجی عومەر هۆشداریدا لەوەی ئەم سیاسەتەی حکومەتی فیدراڵ بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان زیانێکی گشتی و سەرتاسەری بۆ عێراق دەبێت، لەوانە دابەزینی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار دەبێت، ئەگەریشی هەیە بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی لە داهاتوویەکی نزیکدا بگاتە 150 هەزار دیناری عێراق.

حکوومەتی فیدراڵ تاوەکو ئێستا لە چەندین لایەنەوە گرفتی بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، لەوانە ڕێگری لە هەناردەکردنی بەرهەم و کاڵای هەرێم بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق، جیا لەوەی بە چەندین پاسا لە بازگەکانی عێراق باج و سەرانە لە بازرگانان وەرگیراوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە