لە شارباژێڕ زیاتر لە 9 هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتا

ئاگرێک لە سنوری گوندەکانی (زاخێ، هەڵوان، سیوەیل، ئاشی بارام) کەوتەوە و هەریەکە لە مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بنکەی سیتەک بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای چوارتا و سیتەك و خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی دارستان و ژینکەی سلێمانی، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی (٩٠٠٠) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و ڕەز و باخی هاووڵاتیان سووتاند.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرای دەکات، هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە