شارەزایەکی کەشناسی: ساڵێکی تەڕو باران و بەفرمان لە پێشە

شارەزایەکی کەشناسی، پێشبینییەکانی بۆ بڕی باران و بەفرو سەرما لە وەرزی بارانباریندا دەخاتەڕوو، پێی وایە باران و بەفرێکی باش لە پێشە بۆ ساڵی 2026.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: وەرزی پایز لەمساڵدا سەرەتا بارانی لاواز بۆ مامناوەند دەستپێدەکات، بەڵام کە چوینە ساڵی 2026 ڕێژەی بارینەکان زۆرتر چالاکتر دەبن.

باسی لەوەشکرد: لە نێو مانگەکانی کۆتایی ڕۆژەکانی زستانی ساڵی ۲۰۲٦ (El Nino) بگەڕێتەوەبۆ ناو وەرزەکانی ساڵ
(La Nina) کاریگەری خۆی لاواز بکات دەچێتە حاڵەتی نۆڕماڵ و بێلاێن

سالار حاجی عەلی دەشێت: پێشبینی دەکەین بە درێژایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ (La Niña) بچێتە حاڵەتی 44٪، دواتر لە مانگی 10، دادەبەزێتەوە بۆ نزیک 40٪، بۆ کۆتایی وەرزی پایز دەگەڕێتەوە بۆ 32٪، وردە وردە دادەبەزێت بۆ کۆتایی وەرزی زستانی ساڵی داهاتوو تا 13٪. لەو کاتەدا (El Niño) لە ڕێژەی 16٪ بەرەمبەر ڕادەوەستێت. ئەمە دەبێتە هەواڵێکی خۆش بۆ وەرزی بەهاری داهاتوو.

ئەوەشی وت: بۆ ساڵی 2026، پێدەچێت، (El Nino) جێگای خۆی بکاتەوە، دەتوانێت، کاریگەری لەسەر شێوازی کەشوهەوای بەرگە هەوا لە سەرانسەری جیهان دروست بکات، وشکە ساڵی بگۆڕێت، ڕێژەی بارینەکان چالاک بکات، مەترسییەکانی وشکە ساڵی لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی لابەرێت، شەپۆلی باران و بەفرو ماوە زۆر کاریگەری خۆی بنوێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە: بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان بێت، ماوەیەکی زۆرە کاری لە سەر کراوە، کەڕۆژی 20ی ئاب ی ساڵی 2025 بڵاو بۆتەوە، وێنەیەکمان دەست کەوت، باسی گۆڕانکاری ئەمساڵ دەکات، کە نزیکمان دەکاتەوە بۆ ساڵی داهاتوو، بۆ کەشێکی باش، کە تا ئێستا زۆر باشە بۆبارینی بەفرو باران، کە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، زۆر بەتایبەتی، بۆ ساڵی داهاتوو لەگەڵ ئەوەشدا، چەند مانگێک پێش ئێستا، ئەو سەرچاوە زانستییانەی کە تایبەتن بە لێکۆڵنەوەی پێش وەختەی دوور مەودا، کەبەهاری ئەمساڵ ڕاپۆرتی خۆیان بە وێنە نیشانیان داوە کە چەند وێنەیەکی پێشبینی دوو ساڵی خۆیان بڵاوکردەوە، بەوتەی ئەوان بێت، دوو ساڵ ڕێژەی بارینەکان زۆر باش دەبێت.

ڕاشیگەیاند: واتا ساڵی 2026 بۆ ساڵی 2027، چونکە ئەو دوو ساڵە دیاردەی (El Nino)باڵا دەست دەبێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە بۆ ساڵی داهاتوو ڕێژەی باران بارین باش تر دەبێت، دەچێتە دۆغی ئاسایی خۆیەوە، ڕێژەکە لە چاو ئەمساڵ زۆر باشتر دەبێت،

سەبارەت بە یەکەم باران بۆ ئەم ساڵ، سالار حاجی عەلی وتی: لە مانگی 10ی 2025 دەستپێدەکات، سەرەتای بارانەکە لاوازە، بەڵام مانگ بەمانگ باشتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا، 55 بۆ 60 ڕۆژی پایز بەڕێکەوت باران بارین باش دەبێت زۆرترین ڕێژەی بارین لە نێوان 30 بۆ 35 ڕۆژی کۆتایی وەرزی پایز دەبارێت، کە لە سەدا 60 بۆ 75 هەرێمی کوردستان پەڵە دەدات، لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی 11 بۆ تەواوی مانگی 12، خەمی وشکەساڵی دەڕەوێتەوە.

“نیشانەکان وای دەرەخەن بۆ ساڵی 2026 ڕێژەی بەفروباران لە ئەمساڵ ڕابوردوو باشتر بێت، لە ئێستادا ئاماژەیەک هەیە لە سەر درەختی سروشت کە لە ناوچە شاخاویەکان ڕواوە، وەک درەختی داربەڕوو دارمازوو، چەندین درەختی تر وا دەبینرێت، ڕەنگی سەوزی کاڵە، هەندێک کەس ئەڵێن تینووە حەزی لە ئاوە بۆیە وا ڕەنگی گۆڕاوە، حسابی ئەوەش کراوە، بەڵام بۆ چۆنی زانستی شتێکی تر ئەڵێن، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بەفرباینی باش، لە مانگی یەک و دوودا”، ئەو کەشناسە کوردە وای وت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە