کەشناسی: لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

جارێکی دیکە پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و کەشناسی هەرێم کاتەکەی ئاشکرا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

دەشڵێت: سبەینێ دووشەممە، دووبارە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی

سۆران: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە