وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی سێ گوژمه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سێ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواری ئاو و شاره‌وانیدا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویکردەوە: گوژمه‌كان له‌سه‌ر ڕێژه‌كانی 100%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و 17%ی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانییه و به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی دارایی تایبه‌ت به داهات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه ڕه‌زامه‌ندی خه‌رجكردنیان دراوه.
دەڵێت: پڕۆژه‌كانیش بریتین له ڕاكێشانی تۆڕی ئاو بۆ جیاكراوه‌كانی 59-60ی كه‌رتی دوو قڕگه، ڕاكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین، هه‌ره‌وه‌ها جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی كاری كۆنكرێتكردن و ڕاكێشانی كربستۆن بۆ تۆڕی شه‌قامی جیاكراوه‌ی نۆكانی 140 قڕگه‌ی به‌رده‌م وێستگه‌ی ئاوی قڕگه له گه‌ڕه‌كی ماردین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له هه‌فته‌كانی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌هه‌مان شێوه ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ژماره‌یه‌ك گوژمه‌ی دیكه بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تری خزمه‌تگوزاری له سنووری شاری سلێمانی.
