spot_imgspot_img

شوان کەلاری: بۆ مووچە حكومەتی هەرێم پابەندییەكانی جێبەجێ‌ كردووە

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، مەرجی داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەكانی ئایندە بووە، بەڵام ئێستا بەغدا كردویەتییە مەرج و دەشڵێت: هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و چاوەڕێی كاری لیژنەكانە.

شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رایگەیاندووە، شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران دەچێتە بەغدا.

ڕاشیگەیاندووە، هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و چاوەڕوانن لیژنەکان کارەکانیان لەو بارەیەوە تەواو بکەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەکێک لە مەرجەکانی بەغداد بۆ ناردنی مووچە ناردنی داهاتی ناوخۆیە، لەکاتێکدا بەپێی رێککەوتنەکە ئەو پرسە دەبوو بۆ مووچەی مانگەکانی دواتر بوایە، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێم ئامادەیی نیشانداوە پارەکە رادەست بکات.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە