پڕۆژەی رووناکی، کۆدێکی چوار ژمارەیی کارا کرد، كە بەهۆیەوە بەشداربووانی پڕۆژەکە “كارەبای 24 كاتژمێری” دەتوانن بزانن مانگانە چەند پارەی کارەبایان بۆ هاتووەتەوە، یان ئێستا چەند کارەبایان بەکارهێناوە.
ئەو کۆدەی کارا کراوە (#1992*)ە، بەشداربووانی پڕۆژەی رووناکی ئەو کۆدە لێ دەدەن و دوو بژاردەیان دەداتێ (1.بڕی پسوولە) و (2.بڕی بەکارهێنان) بە داگرتنی ژمارە (یەک) بڕی کارەبای بەکارهێنراو و تێچووەکەیت پێ دەڵێت. هەروەها بە داگرتنی ژمارە (دوو) بڕی بەکارهێنانی ئێستات لە ماوەی هەفتەیەک تاوەکو 10 رۆژ دەداتێ.
پێشتر هاوبەشانی پڕۆژەی رووناکی گلەیی ئەوەیان دەکرد، کە درەنگ کورتەنامەی مۆبایلیان لە بارەی بەکارهێنانی کارەباوە پێدەگەیشت، یان درەنگ پسوولەیان بۆ دەهاتەوە، یاخود ناتوانن هەر کاتێک بیانەوێت سەیری پسوولەکەیان و بڕی بەکارهێنانی کارەبا بکەم.
لەڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییەوە، ئەو کەسانەی خۆیان لە پڕۆژەی رووناکی تۆمار کردووە، بە بەکارهێنانی ئەم کۆدە دەتوانێت بڕی پسوولە و بڕی بەکارهێنانی ئێستای کارەباکەی بزانێت.”
