تورکیا هەڕەشەی لە ئەحمەد شەرع کردووە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە نهێنی هەنگاونانی شەرع بەرامبەر بە هەسەدە و کشانەوە لە دیداری پاریس ئاشکرا دەکات و دەڵێت”ئەردۆگان لەڕیگەی هاکان فیدان هەڕەشەی راستەوخۆی کردووە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کورد”.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، بڵاویکردەوە، سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، کە ئەردۆغان و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، و هاکان فیدان، بەر لە کۆبوونەوەی پاریس هەڕەشەی ڕاستەوخۆیان لە ئەحمەد شەرع کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەڕەشەیە دوای ئەوە هات کە ئەنقەرە زانیاری بەدەست گەیشت، کە ئاماژە بەوە دەکات حکومەتی سووریا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی ئۆتۆنۆمی بە ناوچەی کوردی و یەکخستنی هێزەکانی “هەسەدە” وەک فەیلەقێک لەناو سوپای سووریادا و بە فەرمی ناساندنی گەلی کورد و زمانەکەیان.

بەپێی زانیارییەکانی “هەسەدە”، هەڕەشەکە لە ڕێگەی ئەسعەد شەیبانییەوە بە ئەحمەد شەرع گەیەندراوە، و تورکیا داوای کرد کە دیمەشق ڕێوشوێن بەرامبەر “هەسەدە” بگرێتەبەر، ئەمەش وایکرد حکومەتی سووریا چاوی لەسەر گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب توندتر بکاتەوە و دەروازە بازرگانییەکانی لەگەڵ ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆدا ببڕێت.

بەپێی ناوەندەکە، سەرچاوەکان دووپاتیان کردۆتەوە کە ئەنقەرە بریکارەکانی خۆی لە ناوخۆی سووریا کۆدەکاتەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی ڕێککەوتنی سوەیدا، ئەمەش وەک خاڵی چوونە ژوورەوە بۆ چارەسەری سیاسی، هاوکات مەرامی تورکیاشە ئەو ناوچەیە بەکاربهێنێت، چونکە وەک مەترسیدارترین خاڵە دزەپێکراوەکانی ڕاهێنانی گەنجانی قونەیترە بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئیسرائیل دادەنرێت، ئەمەش بە ئامانجی ڕاکێشانی دیمەشق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەلئەبین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە