عێراق پێشوازی لە دووەم کەشتیی کارەبای تورکی دەکات

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە٢٣/٨/٢٠٢٥، ڕایگەیاند؛ پێشوازی لە دووەم کەشتیی تورکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا کردووە و جەختی لەوەکردەوە کە عێراق پێشوازی لە درێژترین کەشتی کردووە لە مێژووی بەندەری خۆر زوبێردا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە: “لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ پەرەپێدانی بەندەرەکانی عێراق و بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی، کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٥، شایەتحاڵی ڕووداوێکی لەناکاو بوو لە بەندەری خۆر زوبێر، کە بریتی بوو لە هاتنە ژوورەوەی درێژترین کەشتی لە مێژووی بەندەرەکەدا، ئەویش کەشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای (ORKA SULTAN)ە، ئەمەش دەستکەوتێکە کە ئامادەیی بەرزی تیمە دەریاییەکانی عێراق و توانایان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەشتییە زەبەلاحە تایبەتمەندەکاندا نیشان دەدات.”

فەرحان فەرتوسی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق، ڕایگەیاندووە: “کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق شایەتحاڵی ڕووداوێکی لەناکاو بوو لە بەندەری خۆری زوبێر، کە بریتی بوو لە هاتنە ژوورەوەی درێژترین کەشتی لە مێژووی بەندەرەکەدا، ئەویش کەشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای (ORKA SULTAN)ە.”

ڕوونیشی کردەوە؛ “ئەم دەستکەوتە پێشکەوتنی تواناکانی کەشتیوانیی بەندەرەکانی عێراق نیشان دەدات، و ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە کەشتییە زەبەلاحەکان بە تایبەتمەندیی تایبەتەوە پشتڕاست دەکاتەوە.”

وتیشی: “درێژیی کەشتییە کارەباییەکەی تورکیا (٢٨٩) مەترە، پانییەکەی (٤٥) مەترە، و قوڵییەکەی لە ئاودا (٨) مەترە، و بە سەرکەوتوویی لەسەر کۆرنیشی ژمارە(١٣)ی بەندەرەکە لەنگەری گرت دوای پلانێکی کەشتیوانیی ورد و ڕێکارەکانی ڕێنمایی شارەزایانە.”

جێی باسە، بەندەری ئوم قەسر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پێشوازی لە یەکەم کەشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا کردبوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە