مۆسکڤیجی نوێ کەوتە بازاڕەوە

بە شێوازێکی مۆدێرن و ئاستێکی بەرزی خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی.. ڕووسیا دەست بە فرۆشی مۆسکڤیچ 8″ی نوێ دەکات

بریکارەکانی مارکەی “مۆسکڤیچ”ی ڕووسی دەستپێکردنی فرۆشی ئۆتۆمبێلی کرۆس ئۆڤەری ناوازەی “Moskvich 8″یان لە سەرانسەری خاکی ڕووسیادا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ڕوسیسکایا گازیتا”، ئۆتۆمبێلی “Moskvich 8” بە دوو جۆر لە بازاڕەکانی ڕووسیادا بەردەست دەبێت:

  • جۆری “بیزنس بە نرخی ٢.٩٨ ملیۆن روبل
  • جۆری “پریمیۆم بە نرخی ٣.٣٧ ملیۆن روبل

ئەم ئۆتۆمبێلە وەشانێکی پەرەپێدراوی مۆدێلی JAC Sehol X8 Plusە، بەڵام گۆڕانکاری لە دیزاینی دەرەوە و ناوەوەیدا کراوە کە شێوازێکی مۆدێرنی پێدەبەخشێت و ئاستێکی بەرزتری ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرنشینەکان دابین دەکات.

ئۆتۆمبێلی Moskvich 8 درێژییەکەی ٤٨٢ سم، پانییەکەی ١٨٧ سم و بەرزییەکەی ١٧٥ سم،، لەگەڵ بنکەی تایەی ٢٨٣ سم و بەرزی لە زەوی ١٩٠ ملم.

هەروەها سندوقێکی دواوەی فراوانی هەیە کە تا ٢١٥٣ لیتر جێگەی دەبێتەوە لە کاتی چەماندنەوەی ڕیزی دواوەی کورسییەکان، ئەمەش وای لێدەکات بژاردەیەکی کرداری و ئاسوودەبەخش بێت بۆ خێزان و گەشتکردن.

بزوێنەر و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو:

ئۆتۆمبێلی Moskvich 8 بزوێنەرێکی بەنزینی تۆربۆی ١.٥ لیتری لەسەرە کە هێزی ١٧٤ ئەسپی هەیە و بە گێڕێکی ئۆتۆماتیکی حەوت نمرەیی و سیستمی پاڵنانی پێشەوە بەستراوەتەوە.
هەروەها ئۆتۆمبێلەکە بە گڵۆپی LEDی زیرەک تەیار کراوە کە هەستەوەری تێدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی  ئۆتۆماتیکی توندی ڕووناکی، لەگەڵ تایەی ١٩ ئینج و ئاوێنەی کارەبایی کە سیستمی گەرمکەرەوە و ڕێکخستنی ئۆتۆماتیکی دۆخەکانی تێدایە.

لەنێوخۆیدا، کورسییەکانی سیستمی گەرمکەرەوەیان هەیە، شاشەیەکی لەمسی ١٢.٣ ئینجی هەیە کە پشتگیری لە سیستمی Android Auto و Apple CarPlay دەکات، جگە لە کامێرای دواوە و هەستەوەری دووری لە پێشەوە و دواوە، لەگەڵ ٦ ئێرباگ بۆ دابینکردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی.

تایبەتمەندییە زیادەکانی جۆری “پریمیۆم“:

جۆری “پریمیۆم” تایبەتمەندی پێشکەوتووتری وەک کورسی چەرم بە سیستمی گەرمکەرەوە و فێنککەرەوە، کامێرای ٣٦٠ پلە، سیستمی چاودێریکردنی خاڵی کوێر، خێرایی جێگیرکەری زیرەک و سیستمی کۆنترۆڵی ئۆتۆماتیکی برێک و خێرایی ئۆتۆمبێل لە کاتی لەناکاو لەخۆدەگرێت، کە ئاستی سەلامەتی لەسەر ڕێگاکان بەرز دەکاتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە