بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر بریکارەکانی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە کەم مانگەوە لیستی خۆراک و ئارد لە ڕێگەی گروپی وەتس ئەپ و تێلیگرامەوە بۆیان ڕەوانە دەکرێت.
بەپێی ئاگادارییەکە، تیایدا دەڵێت: تکایە بۆ گشت بریکارەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، بە زووترین کات ئەپڵیکەیشنی (واتس ئەپ و تێلیگرام) لە مۆبایلەکانتان دابەزێنن، چونکە لەم مانگەوە لیستی ئارد و خۆراک لە ڕێگای گروپێکی (واتس ئاپ و تیلیگرام)ـەوە بۆتان دەنێردرێت.
ئەم ڕێکارە دوای ئەوە دێت کە کۆتایی بە خۆڕمی کاغەزی خۆراک هاتووە و کراوەتە ئەلیکترۆنی، هاوکات تا 25ی ئەم مانگەش مۆڵەت دراوەتە هاووڵاتییان خۆیان لە ئاپی پسووڵەی خۆراک تۆمار بکەن.
