ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیشتنی كەشتییەكە لە چوارچێوەی كۆمەڵێك بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیراندایە بۆ كڕینی وزە لەرێگەی كەشتییەكانەوە لەپێناو بەهێزكردنی بەرهەمی كارەبا و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی هاوردەكراو.
ڕاشیگەیاند، ئەو كەشتییانە ٦٠٠ مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی زیاد دەكەن و بە سووتەمەنی ناوخۆ كاردەكەن، لە ئێستادا كەشتی یەكەم گەیشتووە و لەماوەی حەوت رۆژدا لەدوای راكێشانی هۆڵێ سووتەمەنی لە بەندەرەكە لەنگەر دەگرێت و هاوكات دەخرێتە كار.
بەقسەی وەزیری كارەبای عێراق، كەشتی دووەم لەدوای یەك مانگ دەگاتە بەندەرەكە كە هەمان توانای بەرهەمهێنانی هەیە، ئەوەش لەچوارچێوەی گرێبەتسێكی حكومەتدا بۆ دابینكردنی زیاتر لە ٢٥٠ مێگاوات كارەبای رۆژانە بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی.
