لە میانی ئەنجامدانی چەند گۆرانکارییەک لە ناوەڕۆکی کارکردنیاندا ئاژانسی هەواڵی سووریا وه‌شانی زمانی كوردی له به‌رنامه و پرۆگرامه‌کانیدا زیادکرد.
ئاژانسی هەواڵی سووریا، ناسراو به “سانا”، له‌ژێر ڕاسپارده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی وڵاته‌كه‌دا، پاكێجێكی گۆڕانگارییه‌كانی له كاره‌كانیدا ڕاگه‌یاند، یه‌كێكیش له گۆڕانكارییه‌كانی بریتییه له زیادكردنی وه‌شانی زمانی كوردی “ڕێنووسی لاتینی”، له پاڵ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، فه‌ره‌نسی، ئیسپانی و توركی له به‌رنامه و پرۆگرامه جیاجیاكانیدا.
له‌م باره‌وه، حه‌مزه مسته‌فا، وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی سووریا ڕایگه‌یاندووه، سانا گوزارشت له هه‌موو سووریا ده‌كات، بۆیه ده‌بێت فره‌چه‌شنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا ڕه‌نگ بداته‌وه و كۆتایی به به‌سته‌ڵه‌كی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس و ئه‌سه‌د بهێنرێت، كه له ساڵی 1965ـوه ده‌رگای له‌سه‌ر مافی ئه‌وانی دیكه داخستبوو و ئازاد نه‌بوون به زمانی خۆیان زانیارییه‌كان بگه‌یه‌نن و وه‌ربگرن.
هاوكات زیاد مه‌حامید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی هەواڵی سووریا دەڵێت، سانای سه‌رده‌می به‌عس، گوزارشتی له كۆمه‌ڵگه‌ی سووریادا نه‌ده‌كرد و په‌خش و به‌رنامه‌كانی له ئاستی شایسته‌یی كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بوون.
نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی كورد له‌م باره‌وه بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و هه‌ندێكیان پێیان وایه، هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتووه بۆ داننان به گه‌لی كورد له سووریا، هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه، هه‌نگاوێكی سیاسییانه و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا مه‌به‌ستیانه ڕای گشتیی كوردی به‌ده‌ست بهێنن و ده‌یانه‌وێت هه‌ستیاریی شه‌قامی كوردی هێور بكه‌نه‌وه.
