بەرهەمهێنانی نەوت لە دوو کێڵگەی تر دەستیپێکردەوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیایەکی نەورویجی بەرهەمهێنانی نەوت لە دوو کێڵگەی نەوتی هەرێم دەستیپێکردۆتەوە و کۆمپانیاکە دەڵێت”داهاتیان لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 37% زیادیكردووە”.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەوت و غازی نەرویجی، کە یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان لەبواری نەوت و غاز کاردەکات، لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، داهاتی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەكی دووەمی  ئەمساڵدا بەراورد بە چارەكی یەكەم بە رێژەی لە 37% زیادیكردووە و گەیشتوەتەوە، 258 ملیۆن دۆلار.

ئاشکراشیکردووە، بەهۆی هێرشە درۆنییەکان و کاری چاکسازی لە کێڵگەکاندا، لە چارەکی دووەمدا بەرهەمهێنانی نەوت كەمیكردووە، بەڵام لەدوای دەستكردنەوە بە بەرهەمهێنان لە هەردوو كێڵگەی تاوكێ و فیشخابور، لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە گەیشتووەتە 55 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لە كاتێكدا لە چارەكی یەكەمدا زیاتر لە 82 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.

دی ئێن ئۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، بە نیازن دەستبكەنەوە بە كاری هەڵكەندن و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی پێش ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە، کە بەپێی کارکردنیان لەپێش ئەو ڕووداوانە ئاستی بەرهەمهێنان 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە