نووسراوی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی شەش لەلایەن سودانییەوە ئاڕاستەی تەیف سامی کرا و چاوەڕوانی ناردنی پارەکە دەکرێت.
میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەکیانەوە بڵاوویکردەوە،نووسراوی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە تایبەتە بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 6 ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەی دەمێنێتەوە رەزامەندی وەزیری دارایی عێراق و جێبەجێکردنی بریارەکەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ رادەستکردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ و رادەستکردنی نەوت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 6 لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرجبکرێت.
