دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی گەندەڵیی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە بەهەدەردانی هەشت ملیار دینار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە کەرکووک ڕایگەیاند تۆڕێکی گەندەڵییان دەستگیرکرد کە تۆمەتباربوون بە ساختەکاری موڵک و بەهەدەردانی موڵکی گشتی.
ڕوونیشیکردەوە کە تۆڕەکە لە 18 کەس پێکهاتووە و سەرجەمیان فەرمانبەری حکومەی و کارمەندی بانک و وەبەرهێنەر بوون و لە ڕێی پرۆگرامێکی حکومیی تایبەت بە دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوونەوە فێڵ و ساختەکارییان کردووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ڕاشیگەیاند بە هۆی هەڵمەتەکەوە ڕێ لە بەهەدەردانی هەشت ملیار دیانر کراوە و تۆمەتبارەکانیش ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
