نەتەوە یەکگرتووەکان: پێدەچێت سزادانی شێروان شێروانی ستەمکارانە بێت

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی خۆی لە سزا نوێیەکەی سەر شێروان شێروانی دەردەبڕێت و دەڵێت پێدەچێت ستەمکارانە بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق “یونامی” نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکە دادگای بنەسڵاوەی هەولێر لە دژی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەربرێ کە بە چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانی سزادرا.

ڕوونیشیکردەوە “شێروان بە تۆمەتێک سزادراوە کە خۆی ڕەتیدەکاتەوە”.

ڕاشیگەیاند، نیگەرانییەکەی یونامی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە “پێدەچیت بڕیارەکە نەگونجاو بێت و جێبەجێکردنیشی ستەمکارانە بێت، دادگای بنەسڵاوە هۆکارێکی بڕواپێکەریشی بۆ ڕێوشێونە توندەکان نەخستووەتەڕوو”.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند کە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هان دەدەن بۆ گەرەنتیکردنی ئەوەی هەموو ڕێکارەکانی شەفاف و دادگەرانە بن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە