spot_imgspot_img

کەمێک خۆڵ دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لەگەڵ ئەگەری کەمێک خۆڵباریندا، پلەی گەرما 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 39 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان 42 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە