کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی ڕایگەیاند داهاتی نەوتیان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا زیادی کردووە و گەیشتووەتە 258 ملیۆن دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای “دی ئێن ئۆ”ی نەرویجی ڕاپۆرتی چارەکی دووەمی بەرهەمهێنانی نەوتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هێرشە درۆنییەکانی مانگی تەمووزی ڕابردووی هەرێمی کوردستان کاریگەریی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنان هەبووە.
کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاند کە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمهێنان و داهاتی نەوتیان زیادی کردووە بە جۆرێک لە هەرێمی کوردستان 56 هەزار و 100 و لە دەریای باکووری نێوان نەرویج و بەریتانیاش 33 هەزار و 300 بەرمیلیان لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێناوە.
دی ئێن ئۆ ڕاشیگەیاند داهاتی کۆمپانیاکەیان لە هەرێمی کوردستان و دەریای باکوور 258 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئامادەن کار بکەن بۆ ئەوەی ئاستی نەرهەمنهێنان بەرزبکەنەوە بۆ قۆناغی پێش داخستنی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا کە بڕەکەی 100 هەزار بەرمیل نەوت بوو لە ڕۆژێکدا.
