شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما لە هەرێم زیاتر نزم دەبنەوە بەجرێك لە بەشێكی ناوچەكان دێنە خوار پلەی چلەكانەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنکەی ئەمڕۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو بەرێژەی 4 پلە نزم بۆتەوە.
ڕاشیگەیاند، بۆ سبەی پێنج شەممەش 21/8/2025 کاریگەریەکانی بەردەوام ئەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرمی 1 بۆ 2 پلەی دیكە نزم دەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-20کم/ک ئاراستەی باشووری ڕۆژئاوا .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنج شەممە:
سلێمانی 38 پلە
ھەولێر 39 پلە
دھۆک 39 پلە
ھەڵەبجە 40 پلە
کەرکوک 40 پلە
ئیدارەی گەرمیان 42 پلە
ئیدارەی راپەرین 40 پلە
ئیدارەی سۆران 39 پلە
ئیدارەی زاخۆ 39 پلە
