spot_imgspot_img

لە چین ناوچەیەک تەنها ئافرەتی لێ دەژی

گوندێک لە ژێ جیانگ تەنها ژنان و ئافرەتانی تێدایە وو هیچ پیاوێک بۆی نییە لەوێ بمێنێتەوە.

پێکەنین لەکاتی یاریکردن و کۆبوونەوە لە خواردنەوەی قاوەدا لە ماڵێکی گوندنشین لە پارێزگای ژێجیانگ (ڕۆژهەڵاتی چین) سەرهەڵدەدات. ئەمە یەکێکە لە ژمارەیەکی بەرچاو لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوبەش کە تەنها ژنانن، دوور لە فشارە کۆمەڵایەتییەکان و “حوکمدانی پیاوان” تێیدا دەژین.

دانیشتوانی ئەم شوێنە نیشتەجێبوونە لە بناری گردەکاندا ڕوونی دەکەنەوە، کە پاڵنەرەکانیان بۆ پەیوەستبوونیان بەو شوێنە بریتییە لە “بە ئازادی قسەکردن”، “هاوڕێیەتی” و “هەستکردن بە سەلامەتی”.

یەکێک لە بەشداربووان، ژانگ وێنجینگ، تەمەن 43 ساڵ، دەڵێت ” ئێرە ئەو شوێنەیە کە تەنها ژنانن 100% سەلامەتن. ژنان بە ئاسانی باسی هەندێک شت دەکەن”، وەک پەیوەندی سۆزداری.

چێن فانگیان، تەمەن 28 ساڵ، ڕوونی دەکاتەوە، “لە ئامادەبوونی پیاودا، ئێمە زیاتر گرنگی بە ڕەفتارەکان دەدەین نەک گفتوگۆی نێوان ژنان بە تەنیا”.

بەشداربووان بۆ هەر شەوێک 30 یوان (4.20 دۆلار) دەدەن، پاشان 80 یوان (11.10 دۆلار) لە ڕۆژی چوارەمەوە دەستپێدەکات، لەم شوێنەدا کە ناوی “جیهانی خەیاڵی کیکی”یە، کە بەناوی دامەزرێنەری شوێنەکەوە ناونراوە، ئەویشش چێن یانی تەمەن 30 ساڵە.

چێن یانی دەڵێت: “لە ماوەی ئەزموونە پیشەیی و کارگێڕییەکانمدا، لەلایەن پیاوانەوە هەراسان کراوم”، تا ئەو ڕادەیەی کە “زۆرجار نەمتوانیوە بە شێوەیەکی ئاسایی کاربکەم”، ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم دۆخە وای لێکردووە “شوێنێک لەبەرچاو بگرێت کە هەست بە دڵەڕاوکێ نەکەین”.

سەرچاوە: هەواڵی فەڕەنسی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە