بۆ بەشەخۆراکی مانگانە ئاگاداری بڵاوکرایەوە

بەشەخۆراکی دەربەندیخان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت”بەزوترین کات خۆتان تۆمار بکەن”.

لە بڵاوکراوەیەکددا، قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی ناوشار و دەرەوەی شاردەکەینەوە کە هەموو ئەو هاووڵاتیانە ئاگاداربکەنەوە کە خۆراک یان ئارد وەردەگرن لە لایان، کە بە زووترین کات ناوی خۆیان تۆمار بکەن بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا بەرواری ٢٠٢٥/٨/٢٥ بەبێ بەرامبەر دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن، بەڵام دوای بەرواری ٢٠٢٥/٨/٢٦ دەبێت بە پارە و پێوویست دەکات تۆ تۆمارکردنی ناویان بڕێک پارە بدەن.

بەپێی بڵاوکرراوەکە، هەر هاووڵاتیەک لە بەرواری 26/8/2025 ەوە دەبێت لەبەرامبەر تۆمارکردنی ناوی بڕی (١٠٠٠٠) دە هەزار دینار بدات بۆ هەر کەسێک، هاوکات خۆراکی دەربەندیخان داوادەکات کە بە زووترین کات هاووڵاتیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە