پلانی داگیرکردنی غەززە، پەسەند کرا

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز، رایگەیاند؛ پلانی داگیرکردنی شاری غەززەی پەسەند کردووە، کە لە لایەن سەرۆک ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی، ئەیال زەمیر پێشکەشی کرابوو.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زە تایمز ئۆف ئیسرائیل، کاتز دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپا، زەمیر و فەرماندەکانی سوپا سەبارەت بە داگیرکردنی غەززە کۆبووەتەوە، ئەم بەیانییە پلانەکەی بۆ داگیرکردنی ئەو شارە فەلەستینییە پەسەند کردووە.

وەک بەشێک لە پلانی داگیرکردنی شارەکە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئامادەکارییەکانی بۆ ڕاگواستنی نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتی فەڵەستینی بۆ باشووری ناوچەکە پەسەند کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ ناوی هێرشەکانی داگیرکردنی غەززە ناونراوە “گالیسکەکانی شەڕی گیدئۆن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە