پزیشکانی گشتی: وەزیری تەندروستی ستەممان لێ دەکات

پزیشکانی گشتی دەرەوەوی وڵات، وەزارەتی تەندروستی تۆمەتبار دەکەن بەوەی جیاکاری بەرامبەر کردووە و ناوەکانیانی بۆ دامەزراندان دەرکردووە.

پزیشکانی گشتی دەرەوەوی وڵات لە یاداشتێکدا کە وێنەیەکیان بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵک” ناردووە ڕایانگەیاندووە کە دوای بریاری ئەنجوومەنی وەزیران لە 18/6/2025 بە دامەزراندنی پزیشکانی گشتی، بەڵام بە داخەوە وەزارەتی تەندروستی  لیستی ناوەکانی ئێمەی جیاکردەوە و بەرزی نەکردەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کە ئەمە جگە لە پێشلکردنی هەق و مافی ئێمە، حساب نەکردنە بۆ بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، تەنانەت وەزارەتی تەندروستی هەستاوە بە بەرزکردنەوە لیستی ناوەکانی ئەو دەرچووانەشی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین و عێراقی نین تەنها لەبەر ئەوەی زانکۆیەکی ئەهلی نیمچە حکومی (زانکۆی کۆردستانی پزیشکی لە هەولێر) بڕوانامەیان وەرگرتووە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئێمە دەرچووانی پزیشکی گشتی دەرەوەی وڵات کە لە ڕێگەی وەزارەتی خۆێندنی باڵاوە لە دەرەوە تەواومان کردووە، یەکسانکردنی بڕوانامەمان ئەنجام داوە و ئەندامی سەندیکای پزیشکانی کوردستانین وەزارەتی تەندروستی ئامادە نیە لیستی ناوەکانی ئێمە بەرزکاتەوە.

هاوکات سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستییان تۆمەتبار کردووە بەوە ” زوڵم و ستەم”ی لێکردوون.

ئەو پزیشکانە لە یاداشتەکەیاندا دەڵین: “لەدوای یەک ساڵ داواکاری و دەیان جار خۆپيشاندان و گربوونەوە چەندین بەڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە پێشڵکردنی مافەکان ئێمە. بۆیە داواکارین هەموولایەک بێن بەدەم داواکاریەکانمان، چونکە ئێمە بێ پشت و پەنا وەستاوین”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە