spot_imgspot_img

ناردنی مووچەی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو

دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرج كردنی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم بە چەند مەرجێك، كە بریتین لە پابەند بوونی كۆمپانیاكانی نەوت بە هەناردەی نەوت و ڕادەستكردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: پێدەچێت ناردنی پارەی مووچە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت ئەم دوو ڕۆژە کاروبارەکان تەواو بکرێت و کۆبوونەوەی لیژنەی هەرێم و لیژنە وەزارییەکەی عێراق بە بەشداری وەزیری دارای فیدراڵی ئەنجام بدرێت.

وتیشی، “دەبێت هەرێم ڕازی بێت بە بەردەوام بوون لەسەر پێدانی 120 ملیار دیناری مانگانە هەرچەندە شاندەکەی هەرێم لە هەوڵدان کە ئەو بڕە کەمبکەنەوە، بەشێکی سەرەکی گفتوگۆکان لەسەر ئەم بڕگەیەیە، تێڕوانینی جیاواز هەیە لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ بڕ و جۆری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان”.

ئاشكراشی كرد، “عێراق داوای کردوە، داواکاری کۆمپانیاکانی نەوت دووبارە سەرهەڵنەداتەوە، چونکە لە هەمواری یاسای بودجە هاتووە کە دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار بێت تا لایەنێکی پسپۆڕی نێودەوڵەتیی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر کێڵگەیەک بە جیا هەڵدەسەنگێنێت”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە پێشبینی کردووە، “پارەدارکردنی هەرێم بۆ مووچەی مووچەخۆران لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە