وەزارەتی كارەبا: نیوەی هاوبەشان كەمتر لە 28 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە

بەوتەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پڕۆژەی رووناكیدا بۆ مانگی شەش، نیوەی هاوبەشانی ماڵان لە كوردستان كەمتر لە 28 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە”.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە: لە خولی مانگی شەشدا، پسوڵەی كارەبا لە شاری سلێمانی كەمترین بوون لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بەهۆی پاڵپشتی حكومی دابینكراو و لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناكی بە تەواوی ناوشاری سلێمانی، كە زۆرترین هاوبەشانی مانگی رابردووی لەخۆدەگرت كە بوون بە بەشێك لە پڕۆژەكە”.

بەوتەی وەزارەتی كارەبا، بڕی پسوڵەی نیوەی ها,وڵاتیان و شوێنە بازرگانییەكان بۆ مانگی شەش لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمترە لە :
كوردستان:
ماڵان: 28،000
بازرگانی: 63،000
هەولێر:
ماڵان: 29،000
بازرگانی: 70،000
سلێمانی:
ماڵان: 16،000
بازرگانی: 69،000
دهۆك:
ماڵان: 25،000
بازرگانی: 46،000

*ژمارەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەكان لە پرۆژەی ڕووناكی بەپێی شارەكان:
كوردستان:
هاوڵاتیان: 2,722,500
بازرگانی: 103,000
هەولێر:
هاوڵاتیان: 1,458,000
بازرگانی: 51,000
سلێمانی:
هاوڵاتیان: 976,500
بازرگانی: 38,000
دهۆك:
هاوڵاتیان: 288,000
بازرگانی: 14,000

وەزارەتی كارەبا دەڵێت “تاوەكو ئەمڕۆ، زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاوڵاتی كە یەكسانە بەنزیكەی ٪40ی هاوڵاتیانی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە لەڕێگای پڕۆژەی رووناكی”.

وەك ئەو وەزارەتە دەڵێت “بەپێی داتاكانی پڕۆژەی ڕووناكی، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی كەمدەرامەتان، پارەیەكی كەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی”.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا دا لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین بکات تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026، هەروەها جێگای باسە کە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە