تەیف سامی: بە شێوەیەکی سیاسی مامەڵە لەگەڵ پرسی مووچەی هەرێم ناکەم

کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستی پێكردووە و فەرمانبەرانی کوردستان چاوەڕوانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەن، وەزیری داراییش دەڵێت: من بە شێوەیەکی سیاسی مامەڵە لەگەڵ پرسی مووچەی هەرێم ناکەم.

ڕۆژمێری مووچە لە هەرێم گەیشتۆتە 80 ڕۆژ، بەجۆرێك فەرمانبەران مووچەی مانگی 6 و 7یان وەرنەگرتووە و 19 ڕۆژی ئەم مانگەش تێپەڕیوە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کاتێک تەیف سامی بانگهێشت کرابوو بۆ بەردەم پەرلەمان بە روونی پێی وتین: من بە شێوەیەکی سیاسی مامەڵە لەگەڵ پرسی مووچەی هەرێم ناکەم، بەڵکو لایەنە یاسایی و تەکنیکییەکانی ئەو بابەتە لێک دەدەمەوە و بڕیار دەدەم.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوە بوو مووچە تێکەڵی پرسی سیاسی نێوان هەرێم و بەغداد نەکرێت، بەڵام ئابووری و سیاسەت لە کۆتاییدا تەواوکەری یەکن.

دەشڵێتت: پارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان هەرێم و بەغداد وەک کارتی فشار بەکار دەهێنرێت.

لای خۆشیەوە، عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕِێككه‌وتنی ته‌واو له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، جگه‌ له‌نه‌وت، له‌باره‌ی داهاتی نانەوتیش ڕێککەوتنی تەواوکراوە و ئەمڕۆش وەزیری نەوت ڕاپۆرتی هەناردەکردنی نەوت دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە بەغدا شاندی هەرێم و ععێراق كۆبوونەوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە مووچە بدرێت.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، باسی نەوت، داهاتی نانەوتی و تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە