سەرۆکی دەستە گشتی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی گومرگەکان بە ڕێژەی 150٪ زیادیکردووە و ئەوەشی بە بەشێک لە پلانەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی وەسفکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، سامر تائی، سەرۆکی دەستەی گشتی گومرگی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ داهاتی گومرگەکان بە ڕێژەی 150٪ زیادی کردووە.
وتیشی، ئەم دەستکەوتە بە چالاککردنی چاودێری لە سەرجەم ناوەندە گومرگییەکان و توندکردنەوەی پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکان، وەک بەشێک لە پلانەکانی چاکسازی حکومەت بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت بەدەست هاتووە.
تائی ئاماژەی دا بەوەی سیستەمی جیهانی ئاسیکودا لە سەرجەم ناوەندەکانی گومرگ جێبەجێ دەکەن و وتیشی، ئەوە چاودێری بەهێزتر کردووە و ئاستی شەفافیەت بەرزکردووەتەوە و گەندەڵی کارگێڕی و دارایی کەمکردووەتەوە.
