لە بەغدا سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری كۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان دەربارەی پڕۆسەی هەڵبژاردن و كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و دەرچوواندنی یاساكان و لێبوردنی گشتی كردووە.
جەختیشی كردۆتەوە، هەنگاوەكان بۆ بەدیهێنانی هەڵبژاردنی پاك و بێگەرد چڕ بكرێنەوە و ئەو یاسایانەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانن زوو تێپەڕێنرێن.


